
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
شاخەوان عەبدوڵا ئیمزای پەرلەمانتارانی کوردو تورکمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دانانی قایمقامە عەرەبەکەی داقوق دەداتە سەرۆک وەزیران
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیمزای پەرلەمانتارانی کوردو تورکمانی کەرکوک بە نوسراوێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دانانی قایمقامە عەرەبەکەی داقوق دەکات تاوەکو پێکهاتەکان لەسەر کەسێک بۆ ئەو پۆستە رێکدەکەون.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی plus4 کەوتووە، پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی و تورکمان ئیمزایان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە کردووە.
لەدوای دانانی قایمقامێکی عەرەب بۆ داقوق، بە فشاری یەکێتی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە، دوای هەفتەیەک پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک عەرەبێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردەوە کە توڕەیی کوردو تورکمانی لێکەوتەوە.