پێش ٢ ساڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بەدوو رێگا هەڵدەوەشێتەوە، بەپێی ماددەی 64ی دەستور، ئەنجومەنەكە بەزۆرینەی رەها دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەویش لەسەر داوای سێیەكی ئەندامان.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە میكانیزمێكی تری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، سەرۆك وەزیران بەرەزامەندی سەرۆك كۆمار داوای هەڵوەشاندنەوەكە بكات.
ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت: بەپێی دەستور هیچ دامەزراوەیەكی دیكە بە دادگایشەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان نیە.