plus4
پێش ٢ ساڵ
حەیدەر عامری بەڕێوبەری بەرهەمە نەوتیەكانی پارێزگای دیالە هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن سوتەمەنی پارێزگاكە بە قاچاخ بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە.
راشیدەگەیەنێت: هەموو وێستگەكانی دابەشكردنی سوتەمەنی لە شارو شارۆچكەكانی دیالە بە باشی كار دەكەن و هیچ نۆرەگرتنێك بۆ وەرگرتنی بەنزین نیە و لە هیچ وێستگەیەكيشدا قەرەباڵغی دروست نەبوە.