plus4
پێش ساڵێک
سەردەشت عەزیز، شارەزای بواری ئایتی دەڵێت، حاڵەتەکانی گڕگرتن یاخود تەقینەوەی مۆبایل کەمە، بەڵام روودەدەن بەهۆی هەندێ هۆکارەوە کە لە خوارەوە باس کراوە؛
- گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی باتریەکانەوە دەبێت کە پاتری هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا بە ماددەیەک دروستدەکرێت پێی دەوترێت لیپۆم، ئەم جۆرە پاتریانە زۆر پێشکەوتوون بەڵام هەر هەڵەیەک ڕووبدات کاریگەری خێرای لەسەر دروست دەبێت و خێرا گردەگرن.
- سەرەکیترین هۆکاری گڕگرتن گەرمبوونی زیادی باتریەکەیە.
- ئەگەر مۆبایل لەکاتی شەحن کردنەوە یان کارکردندا زۆر گەرمبوو دەبێت وریابیت و مەترسی گرگڕتنی هەیە.
هۆکارەکانی گەرمبون و دواتر گڕگرتن:
- شاحینەی نائەصڵی کە بازارەکانی کوردستان پڕن لەم جۆرانە.
- بەکارهێنانی شەحنی فاست چارج بۆ ئەو مۆبایلانەی کەخۆیان فاست چارج نین و ئەمەش پەستانی زۆر دەخاتە سەر پاتریەکەو خێرا گەرمی دەکات.
- بەجێهێشتنی مۆبایل لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر.
- هەبونی گرفت لە پاتریەکەی بەتایبەت دوای گۆڕینی پاتری ئەصڵی ئەگەر پاتریەکە کواڵیتی باش نەبێت و باشیش دانەنرێت.
- خراپبونی شاحینەکە و هەبونی گرفت و شۆرت تێیدا.
- زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەکە.
چۆن ڕێگەی لێبگرین:
- هەتا ئەتوانی ئەو شاحینەیە بەکاربهێنە کەلەگەڵ مۆبایلەکە کڕیوتە یاخود شاحینەی ئەصڵی کە هەرزان نین بەڵام سەلامەتن.
- جێنەهێشتنی مۆبایل بەشەحنەوە شەو تا بەیانی.
- ئەگەر مۆبایلەکەت فاست چارج نییە بە فاست چارج شەحنی مەکەرەوە تەنها بۆ ئەوەی زوو پڕ ببێت.
- بەکارهێنانی مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لەیارییە ئەلیکترۆنیەکاندا کە مۆبایل زۆر گەرمدەکەن.
- مۆبایل نەخرێتە ژێر سەرین لەکاتی خەودا.
- ئەگەر پاتریت گۆڕی لە کۆمپانیای مۆبایلەکە یان شوێنی باوەپێکراو کە باتری ئەصڵییان هەیە بیگۆڕە و پاتری هەرزان هیچیان باش نین و سەلامەتیش نین. (ئەگەر پاتریەکە نا ئەصڵی بێت ئەو چارەسەرانەی تر سودی نییە، پاتری ئەصڵی لەکاتی دروستکردندا دەخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی توندەوە و سەلامەتن بەڵام هەرزان نین).
- مۆبایل لەکاتی شەحندا لەسەر جێگە یان قوماشێک خێرا گڕبگرێت دامەنێ و باشترە تەنانەت کەڤەرەکەشی پێوەنەبێت.
بەکورتی گەرمبوونی زیاد لەپێویستی مۆبایل مەترسی هەیەو ئاگات لێی بێت.