plus4
پێش ساڵێک
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمیر و تەواوی رێكخەرەكان و ئەندامەكانی ئەمارەتەکە کە 54 کەس بونە دەستگیرکراون و سێ کەسیشیان کوژراون. چەند حەشارگەیەكیش دۆزراونەتەوە كە بۆ كارە تیرۆریستیەكانیان ئامادەیان كردبوو.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بەڵگەی دروست دەستكەوتن لەسەر پێنج پیلانی گروپەکە كە مەرامیان بوو:
یەکەم/ چەند حەشارگەو سەربازگەیەك لە سنوری سلێمانی دروست بكەن و كردەوەی تیرۆریستی لەشارەكانی هەرێم ئەنجام بدەن.
دووەم/ دروستكردنی ئەمارەتی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی.
سێیەم/ هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە.
چوارەم/ رۆشتنی چەند تیرۆریستێك لەناو شارەكانی هەرێمەوە بۆ حەمرین و پەیوەندكردنیان بە چەكدارانی داعشەوە.
پێنجەم/ دروستكردنی حەشارگە لەناوچەی سەنگاو ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی .