مسورر
plus4
پێش ساڵێک

رۆژنامەی (عەرەب ئەلجەدید) لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای دەکات، چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی لەهەوڵدان بۆ نێوەندگیری یەکێتی و پارتی بەتایبەت لەدوای کشانەوەی تیمی وەزاری سەوز لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵەکان چڕتر بونەتەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێی جینین بلاسخارت نێردەی تایبەت لەعێراق، لەگەڵ بەڕیتانیا و ئەمەریکا هەموو هەوڵێکیان داوە تاوەکو بتوانن یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.

 

رۆژنامەکە دەڵێت، داوا لەپارتی کراوە لەروی دارایی و نەوتەوە، دەسەڵاتەکانی لەگەڵ یەکێتی دابەشکات.

 

هەروەک جەختیان کردووەتەوە، ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام بن و کێشەکان چارەسەر نەبن ئەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر ناتوانێت لەهیچ رویەکەوە پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکات.