plus4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ وەفدێکی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ گەیشتنە هەولێرو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوە.
راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: وەزیری ناوخۆ لەکۆبونەوەکەدا تەئکیدی کردووەتەوە کە زەرورە تەواوی سنوری عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا بکوێتە ژێر دەستی هێزە سەربازییەکانی فیدراڵ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە فەرماندەیی پاسەوانی سنور هەموو رێوشوێنەکانی تەواوکردووەو پێویستە بەزووی ئەو کارە ئەنجام بدرێت.