ئاكام عمر
plus4
پێش ساڵێک

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەراگەیاندراوێکدا بەفەرمی گیان لەدەستدانی فەرماندەکەی راگەیاند.

لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەداخ و خەمێكی قوڵەوە ئاكامی گەل فەرماندە "ئاكام عومەر" فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان، بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەھید بوو ، ئێمە لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین.