اسايش دهوك
پێش ساڵێک

کاتژمێر 12:45 خولەک، کەسێک بەشێوەیەکی خۆکوژیانە هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە سەرەتا تەقەی لەو دوو پاسەوانە کردووە کە لەپرسگەی بارەگاکە بونەو یەکێکیان شەهیدبوەو ئەوەی دیکەشیان بەسەختی بریندارە.

دواتر چەکدارەکە چوەتە ناو بارەگاکەوە و روبەڕوبونەوەی رویداوە، بۆ ماوەی 20 خولەک روبەرووبونەوە بەردەوام بوە.. لەئەنجامدا چەکدارەکە کوژراوە.

میدیاکانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، چەکدارەکە عەرەب بوەو هێشتا ناسنامەکەی بەتەواوەتی نەخراوەتەڕوو.

ئاماژەش بۆ ئەوە دەکرێت کە روداوەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵک دروست کردووە بەو پێی دهۆک لەروی ئاسایش و ئارامییەوە تا ئێستا سەقامگیر بوە.