مزلوممم
plus4
پێش ٢ ساڵ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت رایگەیاند: فەرماندەی هێزەکانی روسیا سەردانی کردم، ئەوان دەیانەوێت نێوەندگیری ئێمەو تورکیا بکەن، تورکیا تێبینی هەیەو دەیەوێت رێککەوتننامەی سوتشی 2019 جێبەجێ بکرێت ئێمەش تێبینیمان هەیە.

 

وتیشی، هەسەدە بەشێکە لەسیستمی بەرگری سوپای سوریا و لەدانوستانی بەردەوامین بۆ جێبەجێکردنی مەرج و وردەکارییەکان، زیاتر لە 100 هەزار جەنگاوەری هەسەدە ماوەی 10 ساڵە دەجەنگن و پێویستیان بەچارەسەرکردنی یاسایی و دەستوری هەیە.

 

سەبارەت بە ئەمریکاش، عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کەلەسەردەمی ترەمپ، ئەمەریکا خیانەتی لێکردوون و ترسیان هەیە ئێستاش بۆ جارێکیتر خیانەتیان لێ بکرێت.