plus4
پێش ساڵێک
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەقی بڕیارەکانی سەبارەت بە خانەنشینانی ھەرێم بڵاوکردەوە کە لە رۆژی ٢٣/١١/٢٠٢٢ دەریکرد لەسەر سکاڵای بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم.
بەپێی بڕیارەکان، جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵوەشاوە لە ھەرێمی کوردستان نادەستورییە، ھەروەھا دادگا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی پابەندکردووە بە جێبەجێ کردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤ی ھەموارکراو لە ھەرێم، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکەشدا مووچەی ھەموو خانەنشینانی ھەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
بەپێی ماددەی٩٤ی دەستوری عێراق، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پابەندکەرن بۆ ھەموو دەسەڵاتەکان، ھەروەھا بەپێی ماددەی ٣٦ی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگا لێپرسینەوەی سزایی بەدوادادێت، بەپێی ماددەی ٣٧یش بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێجگە لە دەقە سزاییەکان، لە ڕۆژی دەرچونیانەوە جێبەجێ دەکرێن.
پێشتر بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم سکاڵایان لەسەر ھەر یەک لەسەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق تۆمار کرد بەھۆی ئەوەی ئامادەنین یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤ی ھەموارکراو جێبەجێ بکەن