,mihf
plus4
پێش ساڵێک

وەهاب هەڵەبجەیی لەئەکاونتی تایبەتی خۆی دەنوسێت: ئەمڕۆ جیاواز لە سەردانەکانی دیکەم، بەدڵێکی پڕ لە خەم و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە لەگەڵ برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرانم لە دژەتیرۆر بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی جوانەمەرگ (محەمەد جەبار) بەرەو کەرکوک بەڕێکەوتین.

 

دەشنوسێت، کاکە محەمەد، کەسێکی خۆشەویستی بوو هەمیشە بە گفتوگۆ نەرم و دڵپاکییەی خەندەی دەخستە سەر لێوی ئێمەو هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی، ئەو کوڕێکی بە ئاگابوو جەربەزەبوو، هەمیشە پلان و بەرنامەی بۆ کاتە سەختەکان دادەنا، بەردەوام ئامادەبوو بۆ تۆڵەکردنەوە و لەناوبردنی ئەوانەی مەترسییان بۆ سەر قودسی کوردستان دروست دەکرد.

 

دڵنیایی دەداتە کەسوکار و منداڵەکانی (محەمەد) هەرگیز ڕێگەنادەن بێ باوکیان پێوە دیاربێت.