حرس حدود
plus4
پێش ساڵێک

یه‌حیا ره‌سول عه‌بدوڵا وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڵاویکردەوە، ئه‌نجوومه‌نی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی، به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ کۆبوەوە.

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نشتیمانی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

1ـ دانانی پلانێك بۆ دووباره‌ به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنووری عێراقی له‌سه‌ر هێڵی سفری سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا.

2ـ دابینكردنی هه‌موو پشتگیریه‌كی لۆجستی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنوور و به‌هێزكردنی توانا مرۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دابینكردنی پاره‌ی پێویست و پاڵپشتیكردنی به‌چه‌ك و كه‌ل وپه‌لی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.

3ـ ئه‌نجامدانی مانۆڕ بۆ سامانه‌ مرۆیه‌كانی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خاڵه‌ سنووریه‌كان.

4ـ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی 1 و 2ی سه‌ره‌وه‌ به‌ئامانجی یه‌ك كردنی هه‌وڵه‌ نیشتیمانیه‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق.