plus4
پێش ٢ ساڵ
ناوەندی هاوكاریی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دوو کەس بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
دەقی بەیاننامەکە:
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 9ی خەزەڵوەری 1401 بنكە و بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ناوچەی سلێمانی لەلایەن كەوتە بە هێرشی موشەكی و دڕۆنەكانی كۆماری ئیسلامییەوە.
لەم هێرشەدا سەرەڕای زیانە مادییەكان دوو كەس لە هاوڕێیان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش لە بریندار بوون.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەرەڕای مەحكوم كردنی ئەو هێرشە دڕەندانە داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات بەرامبەر بەم تاوانەی كۆماری ئیسلامی و بۆردومان كردنی بنكە و بارەگاكانی حیزبەكان كە ژمارەیەكی بەرچاو خێزان و ژن و منداڵ تێیدا دەژین بێدەنگ نەبن.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران