plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای دەرنەچونی هیچ یەكێك لەپاڵیۆراوانی لقی سێی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆمیتەی ناوەندیی حزبەكەیان، بەرپرس و ئەندامانی لقەكە زویرن و تەنانەت پێیان وایە فێڵ كراوە.
دوێنێیش كۆمەڵێك لەكادرو پلەداری پارتی كە بەهۆی كۆنگرەوە لەحزبەكەیان زویرببون، پەیوەندیان بە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیەوە كرد.
بەپێی سەرچاوەیەك لەلقی سێی پارتی، ترس لەهەڵوەرین و زویربونی كادرە توڕەكان وایكردووە، پارتی لەرێگەی دامەزراوە ئەمنییەكانێوە چاودێری دۆخەكە دەكات و میدیاكانشی راسپاردووە لەروی میدیاییەوە هێرشی چڕ بكەنە سەر مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی و ئەو كادرانەی دەستبەرداری پارتی بونە و پڕۆباگەندەیان بۆ بكەن.