plus4
پێش ٢ ساڵ
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروردەی عێراق لەبارەی هەڵوەشانەوەی پشوی رۆژی شەممە، رایگەیاند: چاوەڕێی لیژنەی تایبەتین کە دوای دراسەکردن و بەدواداچون، لەو بارەیەوە راسپاردە بە وەزارەت دەدرێت.
وتیشی، رەنگە هەڵگرتنی پشوی شەممە هەموو بەڕێوەبەرایەتیی و خوێندنگەکان نەگرێتەوە و بەپێی پێویستی دۆخەکە دەبێت.