م س ئەکێتی
plus4
پێش ٢ ساڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی و ئامادەبوونی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە دەباشان کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە کە "ئیستیحقاقی سەرۆککۆمار هەر لای یەکێتی ماوەتەوە،" سەرۆککۆماریش خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە کە یەکێتی بڕیاریداوە لە بەغدا بە بەهێزی ئامادەبێت بۆ داکۆکیکردن لە ستراتیژ و بەرنامەکەی. هاوکات گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش کراوە .