plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەدهەم بارزانی لەمیانی سەردانیکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دەمەوێت لە سلێمانی بارەگایەک بکەمەوە و درێژە بە کاروبارەکانم بدەم.
لە بەرانبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پاڵپشتی ئەم هەنگاوە نوێیەتان دەکەین و سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزوێنەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و دیموکراسییەی سلێمانییە و هیچ کەسێک لەم شارە میوان نییە، بەڵکو ماڵی هەموو کوردێکە. بە درێژایی مێژوو سلێمانی لانکەی بیری سیاسیی جیاواز بووە و تاکڕەوی رەتکردووەتەوە، ئەمەش باوەڕی سەرۆک مام جەلال بووە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە نیشتمانییە دەبی .