
plus4
پێش ٢ ساڵ
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچووانی ئامادەییەکان ئاگاداردەکاتەوە، لەڕێگای ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بە ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە بۆ پەیوەندی بە خولی ئەفسەری لە کۆلێژی سەربازی١ رۆستەمیە .
بەپێی خاڵانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە، چانسی وەرگیران بەگوێرەی بەرزی نمرەیە.
هەروەک فۆڕمەکان لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٢ چالاک دەبن تا بەرواری ٢٥/١٠/٢٠٢٢، دەتوانن لەو ماوەیەدا فۆرم پڕ بکەنەوە .