حةلوس
plus4
پێش ٢ ساڵ

مۆڵەتی 10 رۆژەكەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكێتی و پارتی كۆتایی هات، تاوەكو  سبەی پێنجشەممە بەیەك كاندید بەشداری لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

 

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، وەفدێك بەسەرۆكایەتی حەلبوسی و ئەندامێتی فاڵح فەیاز و محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەسعود بارزانی -یان كردووە تاوەكو قەناعەتی پێبكەن لەگەڵ یەكێتی لەسەر یەك كاندید بگەنە رێككەوتن.

بەڵام بارزانی، سوربوە لەسەر دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

 

تەنانەت پێشنیازی وەفدەكەی رەتكردووەتەوە كاتێك وتویانە با هەر حزبێك بە كاندیدی خۆی بچێتە پەرلەمانەوە و چاوەڕۆێی ئەنجامی دەنگدان بكات هاوشێوەی سیناریۆكەی 2018، چونكە دەترسێت دووبارە كاندیدەكەی كە ( رێبەر ئەحمەدە) بەرانبەر بەرهەم ساڵح شكست بخوات و ئەو دۆڕاندنەش بۆ بارزانی قورس دەبێت.

 

سەرچاوەیەكی نزیك لەوەفدەكە بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت رونیكردووەتەوە، رەتكردنەوەی سیناریۆكەی 2018 لەلایەن بارزانیەوە بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە.
 
یەكەم/ دووبارەكردنەوەی سیناریۆكەی 2018 ئەنجامەكەی هەرچیەك بێت، كاریگەری لەسەر دۆخی هەرێم دەبێت.
 
دووەم/ دڵنیایی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی سەركەوتنی كاندیدەكەی و پاشگەزنەبونەوەو تەنازول نەكردن، ئەوەندەی تر بارزانی ترساندووە.

 

شەرق ئەوسەت ئەوەشدەخاتەڕوو، لەئەگەر سەركەوتنی بەرهەم ساڵح، بۆ جاری دووەمە پارتی شكستدەهێنێت ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر قورسایی سیاسی ئەو حزبە دەبێت، لەبەرانبەریشدا رۆڵ و پێگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكە گەنجەكەی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهێزتر دەبێت.