خانقين
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی هەرێم بە plus4ی راگەیاند: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە، هێزە ئەمنییەکانی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوەو مۆڵەتی یەک هەفتەی پێداون شاری خانەقین چۆڵ بکەن.

 

رونشیکردەوە، فەرمانکراوە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیسی هەرێم و سرییەکی پێشمەرگە کە لەنێو خانەقینن بۆ پاراستنی گۆڕەکەی شەهید حسێن مەنسوڕ، خانەقین بەرەو شارەکانی دیکەی هەرێم بەجێبهێڵن.

 

فەرمانی چۆڵکردنی خانەقین لە هێزە کوردستانییەکان، لەلایەن خودی لیوا روکن عەلی فازڵ عومڕان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە دەرکراوە، ئەو فەرماندە سەربازییەیە لە رۆژەکانی دوای 16 ئۆکتۆبەر وەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلە رۆڵی حاکمی سەربازی لەکەرکوک دەبینی و رێگەی نەدا فەرماندەی ئەو کاتەی پۆلیس بەزمانی کوردی قسە بکات.

 

لەدوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، خانەقین کەوتە ژێر دەسەڵاتی سەربازی حکومەتی عێراق بەڵام هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەرێم و سرییەیەکی پێشمەرگە لەشارەکەدا مانەوە.