plus4
پێش ٢ ساڵ
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەردانی قەزای مەخموری کرد و لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان و بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکانی قەزاکە کۆبوەوە.
لەدوای روداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ بۆ ناوچە جێناکۆکان، یەکەم جارە بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ئاستەدا بەشێوەیەکی فەرمی سەردانی مەخمور بکات و لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکاندا کۆببێتەوە.
لەراگەیاندراوێکی دەستەکەدا هاتووە، لەکوبونەوەی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و قایمقامی مەخمور و یەکە ئیدارییەکاندا، پرسی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و کێشە و گرفتەکانی پەروەردە، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، ئەمنی و ئیداری و سیاسی و خزمەتگوزاری تایبەت بە قەزاکە کراوە.
بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێم، سەردانی هەردوو لقی پارتی و یەکێتی لەشارەکە کردووە.