پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەردانەکەی فەرماندەی پۆلیس بۆ شەقامی پارێزگای کۆن چی پەیوەندی بە دزیەکەوە هەبوو؟

پۆلیسی کەرکوک، باندێکی دزی ئاشکراکرد دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو لەماڵی کەسایەتییەکی ناسراوی شارەکە دزی بکەن.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەندامانی باندێک دەستگیرکران تایبەتمەند بون بەهەڵکوتانە سەر ماڵان و دزینی خشڵ و پارەکانیان.

وتیشی، دەستگیرکردنی باندەکە دوای 72 کاتژمێر هات لە هەڵکوتانە سەر ماڵی خاوەن پێشانگەی عادل نزیک باڵەخانەی پارێزگای کۆن و بەچەک دەستدرێژیان کردبوە سەر خوشکەکەى بەڵام نەیانتوانیبوو هیچ بڕە پارەیەک بدزن.

دوای دەستگیرکردنی باندەکەش، فەرماندەی پۆلیس سەردانی شەقامی پارێزگای کرد بەمەبەستی دڵنیایی دان بە هاوڵاتیان کە پۆلیس بەردەوام پارێزەری سەرو ماڵیانە.