بافل
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە جەختیان لەوەكردووەتەوە كە پێویستە رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا، و لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوە.

 

لەكۆبونەوەكەدا نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و چەند سەركردەیەك لە هاوپەیمانی فەتح ئامادەبوون.

 

بەپێی راگەیاندراوێك كە بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای كۆبونەوەكە بڵاویكردووەتەوە، هەموو لایەكيان بەپێویستیان زانیوە رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە