plus4
پێش ٢ ساڵ
پەرلەمانتار مەلا کەریم شکور داوا لە کوردانی خورماتوو دەکات منداڵەکانیان بخەنە بەر خوێندن بەزمانی شیرینی کوردی و دەڵێت: فێربوون بــەزمانی دایک مافێکی سروشتی هەموو منداڵێکە وە بۆ منداڵانی کوردزمان ئەرکێکی پیرۆزە. نــــاکرێت بەهیچ بیانوویەک ئەو مافەی زەوت بکرێت یان بەشێوازی نا تەندروست بڕوانینە خوێندن بەزمانی دایک،ئەمە نادادییەکی گەورەیە بەرامبەر ژیان و پەروەردە.
دەشڵێت: خوێندن بەزمانی کوردی لە هەموو ئاستەکاندا هیچی کەمتر نییە لە زمانەکانی دیکەی گەلانی عێراق بەڵکو یەکسانە بەزمـــانی عەرەبی بەپێی دەستوور و سەرجەم یاساکان،دیسان لە ئاست وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و زانکۆکانیش هەمان باڵانسی هەیە.
مەلا کەریم رایدەگەیەنێت، لە خورماتوو سەرباری کەموکورتی وئاستەنگە زۆرەکان بە ئومێدێکی بەرز و بایەخێکی گەورەوە دەڕوانینە خوێندن بەزمانی کوردی وە کۆتا نمرەکانی ئەمساڵی خوێندنیش دڵخۆشی وسەربەرزی وە بەڵگەن لەسەر ڕاستی قسەکانمان .