هةريم
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرۆكەیەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كوردستان لەراگەیاندراوێكدا وەڵامی سوپای پاسدارانی ئێران دەداتەوە و رەتیدەكاتەوە ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج بنكەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت: شوێنێكی مەدەنی بووە و ئەم پاسەوە تەنها بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەوەنەیە.

 

 

دەشڵێت: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەكاتەوە و بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرانبەر بەم هێرشە ترسنۆكانە، رێگا خۆشكەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.
 
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، یەكێتی ئەوروپا، جامعەی عەرەبی، حكومەت و پەرلەمانی عێراق و حكومەتی ئێران دەكات، لێكوڵینەوە لە هێرشه‌كه‌ بكه‌ن و سەردانی شوێنی بە ئامانجكراو بكەن و راستییەكان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشكرا بكەن و هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر."