الشرطة
plus4
berî 1 saet

پۆلیس بکوژەکەی دۆزییەوەو هەڵیکوتاوەتە سەری

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

شەوی سێشەممە 3ی ئابی 2026، دوای ئەوەی ناسنامەی بکوژی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ( ساحە تەیەڕان ) دۆزرایەوە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی تۆمەتبارەکەو بەڵگەکانی تاوانەکە دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: مەفرەزەکانی پۆلیسی رەحیماواو نەهێشتنی تاوان و هەواڵگری بە هاوبەشی و سەرپەرشتی عەقید فەرهاد مەحمود هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تۆمەتبارەکە لەگەڕەکی شۆراو بەڵام خۆی هەڵاتووە.

وتیشی، لەماڵەکەدا دەستگیرا بەسەر دەمانچەو ماتۆڕسکیل و دەمامک و هەموو ئەو کەلوپەلانەی لەتاوانەکەدا بەکارهاتووە بەڵام خۆی پێشوەخت هەڵاتبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە ناسیاوی لەگەڵ قوربانییەکەدا هەیە بەڵام دوای دەستگیرکردنی باشتر هۆکاری تاوانەکە روندەبێتەوە.

کاتژمێر 11ی شەوی دووشەممە 2ی ئابی 2026، (شوان خاڵس) هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا.