احلام لامي
berî 1 saet

ئەحلام لامی: سەندیكا بەرگری لەهیچ گەندەڵكارێك ناكات

 

ئەحلام لامی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عێراق رایگەیاند: بڕیارماندا بەرگری لە دەستگیركراوان بەتۆمەتی گەندەڵی نەكەین چونكە پارێزەرایەتی ( پیشەی جوامێرانە ).

وتیشی، دادگا خۆی پارێزەر بۆ تۆمەتبارێك دابین دەكات كە پارەی نەبێت پارێزەر بگرێت، بەڵام تۆمەتبارانی گەندەڵی پارەی زۆریان بە پارێزەر داوە تاوەكو ببنە بریكار و بەرگریان لێ بكەن.

نەیشاردەوە كە زۆربەی پارێزەرەكان پشتیوانیان لەبڕیارەكەی سەندیكا كردووەو خۆشیان بەرانبەر پارە رەتیان كردووەتەوە ببنە بریكاری تۆمەتبارانی گەندەڵی، بەڵام كەسانێكی تر لەپێناو پارەدا كردویانە و ئەوەندە شەرمەزارن كە دەیشارنەوە.

  •