مازن
Plus4
berî 1 saet

🔻سوپای عێراق بڕیاریدا کارکردن لەبارەگاکەی گوندی سمایل بەگی ناوشوان راگرێت و لەجێگایەکی تر بارەگا دروست بکات

پەرلەمانتار مازن غەریب بە plus4ی راگەیاند: لەدوای سەردانیکردن و قسەکردنی بۆ پڵەس فۆڕ لەبارەی بارەگاکەی سوپای عێراق لەگوندی سمایل بەگی کە دانیشتوانی گوندەکەی هەراسان کردووە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک پەیوەندی پێوەکردووە و وتوێتی: بڕیاریانداوە ئەو شوێنە نەکرێتە بارەگا چونکە بۆیان رونبوەتەوە جێگاکەی نەشیاوە و لەجێیەکی تر بارەگا دروست دەکەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت دوێنێ پەیامنێری plus4 هاوڕێ لەگەڵ پەرلەمانتار مازن غەریب بەشێوەیەکی مەیدانی چونە گوندەکەو دیمەنەکانیان گواستەوە کە جێیەکی نەشیاوەو هەر لەو شوێنەشدا پەرلەمانتارەکەی یەکێتی قسەی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان کردو داوایکرد کارکردن لەو جێگایە رابگرن.