Plus4
berî 5 saet
🔺 راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان:
🔶راگەیەندراوی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
🔶 پێویستە پابەندی
دەستور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی
فێدرالیدا هەبێت دەبێ دەستور حەکەم بێت لە نێوانیان.
🔶 جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی
دەستورە.
🔶 هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی
گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێلی سوورن.
🔶ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن و بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عێراق ناکات.





