الديس
Plus4
berî 11 saet

كەركوك.. لەسەر زەوی شەڕ رویدا و قوربانی هەیە


كەمێك پێش ئێستا لەگوندی چەخماخەی سنوری قەزای دووبز، لەسەر كێڵانی زەوی شەڕ لەنێوان دوو جوتیار دروست بوە و قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی بەردەستی پڵەس فۆر، شەڕەكە لەسەر خاوەندارێتی زەوییەكە و مافی كێڵان رویداوە، جوتیارێكی كورد تەقەی لە كوڕو باوكێكی عەرەبی نیشتەجێی گوندی كونەڕێوی كردووە كە ویستوویانە زەوییەكە بكێڵن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، باوكەكە گیانی لەدەستداوە و كوڕەكەشی بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.