Plus4
berî 4 saet
زەیدی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی ڕاسپارد تەواوی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین رێکاری لەبارەی هەرێمی کوردستان و دەروازە سنورییەکانی هەرێم گرتەبەر :ـ
🔸پێدانی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنها لە رێی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت.
🔸ڕاسپاردەی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە وەرگرتنی تەواوی دۆسێی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان.
🔸 وەزارەتی نەوتی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە ئێستادا لەڕووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن.





