Plus4
berî 4 saet
ئەمڕۆ پێدانی قەرز بە فەرمانبەران دەستیپێکردەوە
بانکی رافیدەین ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە دەست دەکەنەوە بە پێدانی پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی رافیدەین، دەبێت سودمەندبوو موچەکەی لەسەر بانکەکە بێت و پێشکەشکردنی داواکاریش بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە رێی ئەپی سوپەر کی.
بڕی قەرزەکەش لەنێوان 5 بۆ 10 ملیۆن دینارە .





