Plus4
berî 1 saet
کەرکوک.. هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە بریندارکرا
لەگوندی یاروەلی باکوری کەرکوک، تەقە لەهاوڵاتییەک کراوەو دەڵێت: هێزێکی سوپای عێراق تەقەی لێکردووم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، بریندارەکە ناوی ( ج.ح.ز ) تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی گوندی یاروەلییە.
دوای گەیاندنی بە برینداری بۆ نەخۆشخانە کە دوو فیشەکی بەرکەوتووە، بەوتەی خۆی هێزێکی سوپای عێراق تۆمەتبار دەکات کە لەنێو ماڵەکەیدا تەقەیان لێکردووە.
هێشتا بەرونی وردەکاری روداوەکە لەهیچ لایەنێکی فەرمی نەخراوەتەڕوو.





