
plus4
پێش ٢ ساڵ
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٣ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی کادیرێکی بەرەی تورکمانی لەناو ماڵەکەی تەقییەوە.
بەرەی تورکمانی لە راگەیێندراوێکدا کە سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کادیرێکمان لە ئۆفیسی سلێمانی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و "رووبەڕووی کارێکی تیرۆریستی" بووەتەوە.
وتیشی ئەو کەسەی کە بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە، ناوی نەجمەدین وەلی عەبدوڵڵایە، بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.