plus4
پێش ٢ ساڵ
رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا نهێنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاشکراکردو وتی: سەرەتای پەیوەندی من و بافڵ پەیوەندی ئەمنی بوو چونکە هەردووکمان پیاوی سەربازی بوین.. پەیوەندی نێوانمان برایانەیەو ئەوەی دەمانبەستێت بەیەکەوە شەهیدێکە کە ناوی ناهێنم.
وتیشی، بڕوا بکەن بافڵ زیاتر لەسلێمانی، بەرگری لەهەولێر دەکات و خەمی عێراق و هەرێمیشە، رۆژێک لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی قسەی نەکردووە.
بەوتەی کلدانی، لەیەکێک لەو کۆبونەوانەی کازمی رێکیخست، بافڵ تاڵەبانی وتی " نوێنەرایەتی بارزانیش دەکەم" .