Plus4
berî 2 saet
بەرپرسێكی ئیداریی لەكەركوك بەهۆی گەندەڵییەوە سزادرا
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند؛ ئەمڕۆ سزای زیندانی تووند بۆ خانمێك دەرچوو كە یاریدەدەری پێشوی تۆماری خاوبەرەی كەركوك بوە بەهۆی یاریكردن بە موڵكێكی شارەوانییەوە.
بەپێی رایگەیاندراوەكەی دەستپاكی، ناوبراو لەگەڵ فەرمانبەرێكی دیكە هەستاون بە شاردنەوەی بەڵگەنامەی خاوەنداری زەوییەكە كە بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوەو بەڵگەنامەی ساختەیان بەناوی شارەوانییەوە بەكارهێناوە و مامەڵەی فرۆشتنی پارچە زەوییەكەیان راییكردووە.




