عەلی کیمیایی
Plus4
berî 47 deqîqe

ئێستاش بۆم هەڵکەوێت زۆر خراپتر بەسەر کورددا دەهێنم 


لیوا نازم مالکی بەرێوەبەری پێشوتری بەندیخانەی ناوەندی بەغداد لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا باس لە چەند خولەکێک پێش لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی دەکات و دەڵێت، داوامان لە عەلی کیمیایی کرد بەدلە ترتەقاڵییەکەی لەبەر بکات و لەگەڵیان بڕوات، بەڵام ئەو کە زانی بۆ لەسێدارەدانە سوربووە لەسەر ئەوەی بە دشداشەو عەکاڵەوە لە سێدارە بدرێت، بەڵام بەزۆر بەدلەکەی لەبەر کراوە.

دەشڵێت، پێش لەسێدارەدانی داوام لێی کرد دوو ڕکات نوێژ بکات و داوای لێخۆشبوون لەخوا بکات لەسەر تاوانەکانی، بەڵام ئەو زۆر بەخراپی وەڵامی داوەتەوەو وتوێتی بۆ چی کردوە تا داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات ، ئێستاش دەرفەتی بۆ بروخسێت ئەوەی کردویەتی سەد جار خراپتر بەسەر کوردا دەهێنێت.

لێدوانی لیوا نازم مالکی لە تیلیگرامی plus4 ببینە 👇

https://t.me/plus4news/40021