plus4
پێش ٢ ساڵ
رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: لەم گەرما تاقەت پڕوكێنەى مانگى ئابدا ماوەى نزيكەى ھەشت كاتژمێرە قەزاو ناحيەكانى كەركوك و بەشێكى زۆرى گەڕەكەكانى ناوشار بێ كارەبا كراون بەھۆى بەرزكردنەوەى ژمارەيەك تاوەرى كارەباى ھێڵى ٣٢.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی، پرسيار ئاراستەى وەزيرى كارەبا بەوەكالەت دەکات کە لەنەتەوەى كوردە و دەڵێت " نەدەكرا پرۆسەى بەرزكردنەوەى تاوەرەکان لەم وەرزى گەرمايە نەبووايە!؟ ماوەى چەند ھەفتەيەك دوابخرايە تا تۆزێك پلەكانى گەرما نزمتر ببوونايەوە!؟ ئايا ئەو كارەبا بڕينە لەو گەرمايەدا لەھەر پارێزگايەكى باشوورى عێراق بووايە قبووڵ دەكرا!؟
رێبوار تەها وەک ئاماژەیەک بۆ بێ هەڵوێستی ئیدارەی کەرکوک و بەرپرسانی حکومی دەشڵێت، ئێمە ئەم جارە نەھاتينە سەر خەت بزانين كام لەبەرپرسانى ئەم شارە دەستياندايە تەلەفۆنەكانيان و وەزيرى كارەبا و لايەنە پەيوەنديدارەكانى بەغدايان ئاگاداركردەوە و بوونە لايەنێك لەچارەسەركردنى ئەوكێشەيە.!