ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
عودەی سەمیر حەسانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی عێراق:
لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان سەبارەت بە هەمواری پڕۆژە یاسای هاتووچۆ گفتوگۆمان كرد.
لەپڕۆژەكەدا گۆڕانكاری لەمیكانیزمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری كراوە و قورستر و و توندتر دەبێت بەڵام مەرجی تەمەن وەك خۆی ماوەتەوە كە 18 ساڵە.
پێبژاردن بۆ نیوە كەمدەكرێتەوەو بڕیاری كەمكردنەوەشی لەسێ رۆژی یەكەمدا هەڵدەوەشێتەوەو سیستمی بەرزكردنەوەی پێبژاردنەكە بۆ دوو هێندەش نامێنێت.
پێبژاردنی سەرپێچی رۆشتن بە پێچوانەی ئاراستەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەكرێتەوە.
خێرایی ئۆتۆمبێل دیاریكراوە بەم شێوەیە، 140 كیلۆ لەرێگەی خێرا، 120 كیلۆ لەرێگەی دەرەوە، 100 كیلۆ لەرێگەی خێرای ناو شار.
پڕۆژە یاساكە رێگە دەدات بە جام تاریك بەرێژەی 20-30% بەبێ بەرانبەر، لەو رێژە بۆ سەرەوە دەبێتە پارە.
ئەو رێژەیەی بێ بەرانبەرە دەبێت لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە تاریك بكرێت و لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەرەنگی سپی لەسەر دەبێت.
ئەو رێژەیەشی بە پارە دەكرێت، بە رەنگی قاوەیی دەبێت.
رێوشوێنەكانی هاتوچۆی هەرێم و عێراق یەك دەخرێنەوەو دان بە مۆڵەتی چام تاریكەكەشدا دەنرێت و دەبێت لەسەر ساڵنامەكە نوسرابێت.
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4




