plus4
berî 1 saet
ئەو پەرلەمانتارەی دۆسییەی بازگەکانی کەرکوکی ئاشکراکرد.. هەڕەشەم لێدەکرێت
پەرلەمانتار عوسمان شەیبانی ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەسەر دۆسییەی بازگەکانی کەرکوک کە ئاشکرامان کردووە روبەروی هەڕەشەی گەورە بومەتەوە بەڵام بێ دەنگ نابم و دۆسییەکەش داناخرێت.
وتیشی، رێگە بەشاردنەوەی راستییەکان نادەم، دۆسییەکە پەیوەندی بە خوێنی عێراقییەکانەوە هەیە کە بونە قوربانی دەرمانی بەسەرچوو، خواردنی بێ کەڵک و ماددەی هۆشبەرو بەقاچاخبردنی چەک و ئۆتۆمبێل.
داوا لەسەرۆک وەزیران دەکات خێرا دۆسییەکە بکاتەوەو لێپرسینەوە دەستپێبکات.




