معد بداي
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

لیوا روکن مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند: ئەو دۆسییەی پەرلەمانتار عوسمان شەیبانی لەسەر بازگەکانی کەرکوک جوڵاندوێتی دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەستبەکاربونی ئێمەو ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیسی کەرکوک تێوەگلاون و بانگهێشتی بەغدا کراون و لەلێکۆڵینەوەشدا دانیان بەوەداناوە کە لەبازگەکانی چیمەن و دارەمان کاری قاچاخچێتیان کردووە.

 

وتیشی، لەماوەی کەمتر لە 45 رۆژدا 163 بارهەڵگریان دەستبەسەرکردووە کە کەلوپەلی قاچاخیان هەڵگرتووەو لەرێگەی قاچاخیشەوە هاتوونەتە کەرکوکەوە.

 

رونشیکردەوە، بازگەکانی چیمەن و دارەمان لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی دەستەی گومرک و دەروازە سنورییەکان و ئەمنی نیشتمانیدان و هەموو دامەزراوە ئەمنییەکانیشی لێیەو هەر کەس بەپێی تایبەتمەندی خۆی ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات.