یەکگرتنەوەی دیموکرات
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ ی ئابی ٢٠٢٢ کەماڵ کەریمی، ئەندامی ناوەندیی بەڕێوەبەری گشتیی حدکا بە  راگەیاند،  هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی یەکیان گرتەوە و وەک یەک حیزب بە ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کار دەکەن. 

 

رێککەوتنەکە لە نێوان مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان واژۆ کراوە.

 

لەدوای یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبەکە، مستەفا هیجری بووە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی دەبێتە گوتەبێژی حیزبەکە. هاوکات 12 کەس دەبنە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن تاوەکو بەڕێوەچوونی کۆنگرە، کە بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ببەسترێت.