plus4
پێش ٢ ساڵ
چالاکوان ئەدهەم جومعە، نهێنی دارشەقەکەی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: یەکێک لەجومگەکانی حەوزی توشی شێرپەنجەی ئێسک بوە، هەرچەنێ لە وەڵاتی لوبنان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە بەڵام چاک نەبوەتەوە و بەدارشەق رێ دەکات.
دەشڵێت، راکان جبوری بەهۆی نەخۆشێکەیەوە دەوامی لەهەفتەیەکدا بۆ دوو رۆژ کەمکردووەتەوە و هەندێ جاریش تەنها لەکاتی سەردانی وەفدێکی تایبەت دەچێتە باڵەخانەی پارێزگا.
پێشتر plus4 هەوڵی زۆریدا جۆری نەخۆشێکەی بزانێت، بەڵام نوسینگەی رۆژنامەوانی راکان جبوری رەتیانکردەوە هیچ زانیاریەک بدرکێنن، تەنانەت وێنەگرەکانی زۆربەی کات بەهەڵبژاردنی گۆشەی نزیک و جیاواز هەوڵی شاردنەوەی دارشەقەکەی دەدەن.