باسم
plus4
berî 1 saet

وەزیری نوێی نەوتی عێراق: دەبێت نەوتی هەرێمیش وەک نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێت

 

وەزیری نوێی نەوتی عێراق ستراتیژی نوێی بەرامبەر نەوتی هەرێم ڕاگەیاند.

باسم محەمەد خزەیر؛ وەزیری نوێی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: پلانەکانی وەزارەتی نەوت بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر سێ تەوەر چڕ دەبنەوە، ئەوانیش بریتین لەبەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و کۆتاییهێنان بە پرسی سووتاندنی غازو پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی نەوتی لەوڵات.

لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە، ناوبراو وتی: پێویستە پیشەسازیی نەوت لەهەرێم هاوشێوەو یەکگرتوو بێت لەگەڵ پیشەسازیی نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا.