Plus4
berî 1 saet
بەڵگەنامەیەكی نهێنی روخاندنی گوندەكانی سنوری لەیلان و قادر كەرەم ئاشكرا دەبێت
بەڵگەنامەیەكی نهێنی رژێمی بەعس ئاشكرادەبێت كە پەردە لەسەر تاوانی روخاندنی گوندو مزگەوت و قوتابخانەكانی سنوری كەركوك، سلێمانی و كەلار ئاشكرا دەكات.
بەڵگەنامەكە نوسراوێكی نهێنی و خێرای هەواڵگری رژێمی پێشووی بەعسە لەساڵی 1987 كە ئاماژە بە پڕۆسەی روخاندنی دەیان گوند دەكات لەسنوری كەركوك، سلێمانی و خانەقین و كەلار.
بەپێی بەڵگەنامەكە، لەلایەن مەفرەزەكانی ئەندازیاری سەربازی رژێمی بەعسەوە قوتابخانەو قوتابخانەكان تەقێندراونەتەوەو خەڵكی گوندەكانیشیان راگواستووە بۆ نێو كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون.




