Plus4
berî 1 saet
سکاندەڵێکی گەورەی زاواکەی ترامپ و شازادەکانی کەنداو ئاشکرا دەبێت
بڕیارە بەم زووانە پەرتوکێک بە ناوی (شازادەکان و دزەکان ) بکەوێتە بازاڕەوە کە باسی جێری کۆشنار زاواکەی ترامپ دەکات بە وەرگرتنی ٢ ملیار دۆلار وەک بەرتیل لە لایەن ئەمیر زایدی ئیمارات و شازادە محمەد بن سەلمان ی سعودی .
پەرتوکەکە کە لە نوسینی ماسیۆ پۆڵە ئاشکراشی دەکات کە جێری کۆشنەر دوو هەژماری تایبەتی هەبووە ، هەژماری یەکەمیان لە بانکی ئەلفای ئیماراتیە ١ ملیار دۆلاری لە بانکیێکی ئازەربایجانەوە بۆ گواستراوەتەوە ، هەژماری دووەمش لە لایەن شازادە محەمەدی سعودیەوە ١ ملیار دۆلاری بۆ گواستراوەتەوە لە رێی بانکێکی ئیسرائیلیەوە کە بنیامین نەتەنیاهۆش ئاگاداری ئەم پارە گواستنەوەیە بووە دواشی لە کۆشنەر کردوە نەی گوازێتەوە تا بە نهێنی بمێنێتەوە.
بەشێکی تری پەرتوکەکە باسی ئەوە دەکات کە ئەمیرو شازادەکانی کەنەداو ئەم بەرتیلەیان پێشکەش کۆشنەر کردوە تا لە کاتی دیاری کردنی چارەنوسی ناوچەی کەنداو رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە کۆشکی سپی بتوانێت بەرژەورندیەکانی ئەو دوو وڵاتە بپارێزێت.
ماسیۆ لە پەرتوکەکەی بادی ئەوەش دەکات کە لە رێگای هاککەرێکی سوپای روسیاوە دەزگای هەواڵگری هۆڵەنداوە توانیویانە دەستیان بگات سکرینی مۆبایلی کۆشنەر و گوادتنەوەی هەموو زانیاریە تایبەتیەکانی .




