Plus4
berî 1 saet
یەکێتی لەهەموو مەڵبەندەکانی بەشێکی نوێ پێکدەهێنێت
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەرێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی و پێکهاتەی نوێی مەڵبەندەکانیدا، بەشێکی نوێی پێکهێنا بەناوی (میدیای نوێ) کە جێی بەشی راگەیاندن دەگرێتەوە.
ئەو گۆڕانکاریەش بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچونانەی لەبواری میدیادا رویداوە، سۆشیال میدیا جێی کەناڵ و رادیۆ و رۆژنامەی گرتوەتەوە.
🔶 (رەوان تالیب) وەک لێپرسراوی بەشی میدیای نوێ لە مەڵبەندی کەرکوک دیاریکراوە.
🔶(شوان ئەحمەد) وەک لێپرسراوی بەشی میدیای نوێ لەمەڵبەندی دەوروبەری کەرکول دیاریکراوە.
🔶 (دێرین عەزەدین) کراوەتە لێپرسراوی بەشی میدیای نوێ لەمەڵبەندی چەمچەماڵ.




