عەلی زەیدی
Plus4
berî 2 saet

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارو راسپاردەیەكی خستەڕوو:

 

- داوای لە وەزیری كارەبا كردووە بەپەلە دوو پڕۆژە بخاتە بەردەم حكومەت، یەكێكیان بۆ چارەسەری خێرای كێشەی كارەبا بۆ وەرزی هاوین، ئەوەی دیكەش بۆ چارەسەری بنەڕەتی كارەبایە.

 

- وەزارەتی تەندروستی راسپاردووە كار بە یاسای بیمەی تەندروستی بكات.

 

- داواشیكرد هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەو كاروبارەكانی حكومەت.

 

- هەموو وەزیرەكانیشی پابەندكرد لەماوەی هەفتەیەكدا سەروەت و سامانەكانیان ئاشكرا بكەن.

 

- شەڕی گەندەڵی لەپێشینەی كاری حكومەتەكەی دەبێت و رێوشوێنیش دەگرێتەبەر بۆ گەڕانەوەی پارەكانی عێراق لەدەرەوە.