plus4
پێش ٢ ساڵ
عەلی عەللاوی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری کەمیی داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات ...
وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی عێراق رایدەگەیێنێت، داهاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق پێویستە حەوت بۆ 10 ملیار دۆلار بێت، کەچی نزیکەی ملیارێک و نیوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەشبوونی سیاسی و "کۆنترۆڵ نەکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان".
د. عەلی عەللاوی، وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی عێراقیەی فەرمی رایگەیاند، کاتێک پۆستی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە، پرسیاری کردووە داهاتی عێراق لە هاوردەکردن چەندە، بەڵام کەس نەیزانیوە بەهۆی ئامار و زانیارییە دژبەرەکانی نێوان بانکی ناوەندی و بازرگانی و گومرگ و دیوانی چاودێریی دارایی .
ووتی کەس قەبارەی هاوردەکردنی عێراق نازانێت، چونکە چواریەکی هاوردەکردن لە دەروازەکانی باکوورە [هەرێمی کوردستان]، ئامارمان نییە قەبارەی هاوردەکردن لە دەوازە سنوورییەکانی باکوور [هەرێمی کوردستان] چەندە، لەگەڵ ئەوەی دەزانین قەبارەی هەناردەکردنی وڵات لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە چەندە".